١٣ ئاب ٢٠١٦ - ١٦:٤٦
تاوانکاری خۆیناوی عەرەبستان لە باکووری یەمەن

پەلامارەکانی فڕۆکە جەنگییە دەستدرێژکارەکانی عەرەبستانی سەعوودی ، بوو بە هۆی کوژرانی دەیان قوتابی یەمەنی .

 به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : لە پەلامارەکانی ڕۆژی شەممەی فڕۆکە جەنگی یەدەستدرێژکارەکانی سەعوودی بۆ سەر فێرگەیەک لە ناوچەی "بەنی فازل" لە پارێزگای سەعدە ،باکووری یەمەن،لانی کەم ٥٠ قوتابی کوژراون وبریندار بوون .

لەپەلامارێکی دیکە بۆ سەر ناوچەی "بەرکان" لە پارێزگای سەعدەیش ٦ کەس کوژراون و ٦ کەسی دیکەیش بریندار بوون .

 فڕۆکە جەنگییەدەستدرێژکارەکانی سەعوودی ، فریا گوزارانێکیان داوەتە بەرپەلاماری خۆیان کە بۆ ڕزگاری قووربانیەکانی ناوچەی بەرکان هەوڵایان ئەدا. فڕۆکە جەنگییە دەستدرێژکارەکانی سەعوودی هەروەها ناوچەی خۆشبواردن لە شاری ئەلمەخا لە پارێزگای تەعیزی یەمەنیان بۆمباران کردووە .
ڕۆژی هەینیش لە پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی سەعوودی بۆ سەر بەشی باقم لە  سەنعا ، پێتەختی یەمەن ، ٥ کەسی سیڤیل لە وان سێ منداڵ کوژراون .
دوا بەدوای هەلپەسێردرانی دانووستانەکانی ئاشتی یەمەن لە حەوتەی ڕابردوو، عەرەبستانی سەعوودی پەلامارەکانی ئاسمانی خۆی بەۆ سەر شارە جۆربەجۆرەکانی یەمەن تووندتر کردۆتەوە ....

کۆتایی کورتە نامە/310